• Yilmaz Guney (یەڵماز گونەی) – Rega Podcast
    Jun 12 2024

    Yilmaz Guney (یەڵماز گونەی) – Rega Podcast

    یەڵماز گۆنای جەنگاوەری سینەما

    نوسینی کەریم ڕەحمانی

    گۆڤاری بەیان

    وردبوونەوە لە ژیان و کەسایەتی یەڵماز گۆنای و هەروەها بەسەرهات و فیلمەکانی ئەم دەرهێنەرە بلیمەتەی کورد، لە ڕێگا گۆڤاری بەیان و قەڵەمی کەریم ڕەحمانی، بابەتی ئەم ئاڵقەیەی پادکەستی ڕێگایە.

    هيوادارم پاڵپشتی گۆڤاری بەیان، بە سەرنوسەری دوکتوور اسماعیل مستەفازادە بن.

    تیمی رێگا

    Show more Show less
    25 mins
  • Firînî Dûr (فرینی دوور) Episode 2 - Rega Podcast
    Jun 7 2024

    Firînî Dûr (فرینی دوور) Episode 2 - Rega Podcast

    ئاڵقەی یەکەم لە كتێبی "فڕینی دوور"


    فڕینی دوور بژاردەیەك لە شیعرەكانی ناسری حیسامی تێدایە و هەندێك لە بیرەوەرییەكانیشی نووسیوەتەوە. بیرەوەرییەكان، زۆرتر لە بابەت ئەو كەسانەن كە شێوەی تایبەتی ژیانیان وایكردووە لە بیری بمێنن. واتە زیاتر لەوەی ژیاننامەی خۆی بێ، چۆنیەتیی ژیانی كەسانی ترە تا لەو ڕێیەوە بڵێ "من لە چ ژینگەیەك گەورە بووم."


    ناسری حیسامی خۆی دەڵێت، شیعرەكان بژاردەیەكن لەوانەی لەم ساڵانەدا نووسیومن. هەندێك شیعرم كە هی بۆنەی تایبەت بوون، هەندێكیش كە ئاوێتەیەكی شیعر و پەخشان بوون، لەو كتێبەدا نین.

    ناسری حیسامی، كوری مامۆستا خالید ئاغای حیسامی "هێدی"، پێشمەگەی دێرینی كۆمەڵە و شاعیری نوێخوازی ئێستە، یەك لە دەنگە دیارەكانی شیعری كوردییە.

    دیزاینەر و پێشکەشکاری تکنیکی

    دیاکۆ گەرمیانی

    موسیقا

    پدرام شەهلایی

    تۆمار و خوێندنەوەی

    موشتاق فەیزیابی

    Show more Show less
    20 mins
  • Firînî Dûr (فرینی دوور) Episode 1 - Rega Podcast
    May 31 2024

    Firînî Dûr (فرینی دوور) Episode 1 - Rega Podcast

    ئاڵقەی یەکەم لە كتێبی "فڕینی دوور"


    فڕینی دوور بژاردەیەك لە شیعرەكانی ناسری حیسامی تێدایە و هەندێك لە بیرەوەرییەكانیشی نووسیوەتەوە. بیرەوەرییەكان، زۆرتر لە بابەت ئەو كەسانەن كە شێوەی تایبەتی ژیانیان وایكردووە لە بیری بمێنن. واتە زیاتر لەوەی ژیاننامەی خۆی بێ، چۆنیەتیی ژیانی كەسانی ترە تا لەو ڕێیەوە بڵێ "من لە چ ژینگەیەك گەورە بووم."


    ناسری حیسامی خۆی دەڵێت، شیعرەكان بژاردەیەكن لەوانەی لەم ساڵانەدا نووسیومن. هەندێك شیعرم كە هی بۆنەی تایبەت بوون، هەندێكیش كە ئاوێتەیەكی شیعر و پەخشان بوون، لەو كتێبەدا نین.

    ناسری حیسامی، كوری مامۆستا خالید ئاغای حیسامی "هێدی"، پێشمەگەی دێرینی كۆمەڵە و شاعیری نوێخوازی ئێستە، یەك لە دەنگە دیارەكانی شیعری كوردییە.

    دیزاینەر و پێشکەشکاری تکنیکی

    دیاکۆ گەرمیانی

    موسیقا

    پدرام شەهلایی

    تۆمار و خوێندنەوەی

    موشتاق فەیزیابی

    Show more Show less
    21 mins
  • Serbazî Win (سەربازی ون) – Rega Podcast
    May 15 2024

    Serbazî Win (سەربازی ون) – Rega Podcast


    سەربازی ون

    بەسەرهاتی کۆنە پێشمەرگەیەکی تورکە لە نوسینی مەڵا ڕەسوڵ پێشنماز، کە لەسەرەتای شۆڕش،دەگەڵ برادەرانی حیزبی دێموکراتی دەکەوێت و خزمەتێکی زۆر لەو ڕێبازە دەکات. کاک مەلا رەسوڵ، بیرەوەرییەکانی خۆی لە مەڕ ئەو پیاوە زەحمەتکێشە، لە کتێبی خەرمانێک لە کۆی یادەورێکانی سەنگەر کوردایەتیم، دا نوسیوە و پەنجەی بۆ مێژوو لەسەر مۆر کردووە.

    هەروەها بەشێک لە کتێبی تەمەن و ئەزموون لە نوسینی مامۆستای خۆشەویست عەبدوڵڵا ساڵح، لە بەرهەمەدا کەڵکی لێ وەرگیراوە.

    یادی هەموو سەربازانی ون، کە لە پێناو گەل و نیشتمان، تێکۆشاون و کەس نایناسێت، بەرز و پیرۆز و هەرمان بێت.

    تیمی رێگا

    Show more Show less
    27 mins
  • Ali Hesenîanî - Mosîqay Xomalî ( عەلی حەسەنیانی - مۆسیقای خۆماڵی ) – Rega Podcast
    May 8 2024

    Ali Hesenîanî - Mosîqay Xomalî (عەلی حەسەنیانی) – Rega Podcast

    موسیقای خۆماڵی

    لە کتێبی شاری وێران، نوسینی عەلی حەسەنیانی ناسراو بە هاوار.

    ھاوار لەگەڵ کەسانی وەک سوارە ئیلخانیزادە و فاتیح شێخولئیسلامی (چاوە) لە پێشەنگانی ھۆنراوەی نوێن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا.

    موسیقای خۆماڵی،کورتە باسێکە لەسەر موسیقای کوردی کە مامۆستا هاوار ڕوانگە و لێکۆڵینەوەی خۆی لەسەر ئەم بابەتە بە کورتی باس کردەوە.

    لێرەدا شایانی باسە سوپاس و پێزانینی تیمی رێگا ئاراستەی هەموو ئەو خۆشەویستانەی لە پێک هێنانی ئەم ئاڵقەیەی یارمەتیدەرمان بوون، بکەین.

    موسیقای ساسان سەمەدی و ڕابەر کوردستانی.

    سوپاسی تایبەت بۆ ڕێزدار زاگرۆس حەسەنیانی کە بە ناردنی شێعری جەلاد بە دەنگی خوالێخۆشبوو هاوار، ئەم ئاڵقەیەی ڕازاندۆتەوە.


    Show more Show less
    19 mins
  • Merzîye Ferîqî (مەرزیە فەریقی) – Rega Podcast
    May 2 2024

    Merzîye Ferîqî (مەرزیە فەریقی) – Rega Podcast


    کورتەیەک لەسەر ژیانی سیاسی و بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچ کردوو مەرزیە فەریقی

    سەرچاوە زانیاری و پێداچوونەوەی دڵنیا رەزاری

    تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

    دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.

    سپاس بۆ کاک ساسان سەمەدی بۆ هاوکاری لە ئامادەکردنی موسیقا


    Show more Show less
    23 mins
  • Derwêş u Manga Bor (دەروێش و مانگا بۆر) – Rega Podcast
    Apr 30 2024

    Derwêş u Manga Bor (دەروێش و مانگا بۆر) – Rega Podcast


    دەروێش و مانگا بۆر

    نووسەر: قادر شەریفی

    مۆسیقا: مەجید شەمسەدینی

    تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

    دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.


    Show more Show less
    13 mins
  • Pêkenînî Geda (نە خەوی مزگەوت، نە دیداری حاجی) Hessen Qizilcî – Rega Podcast
    Apr 24 2024

    Pêkenînî Geda (نە خەوی مزگەوت، نە دیداری حاجی) Hessen Qizilcî – Rega Podcast


    پێکەنینی گەدا - نە خەوی مزگەوت، نە دیداری حاجی

    کتێب: پێکەنینی گەدا

    نووسەر: حەسەن قزڵجی


    نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووس حەسەن قزڵجی‌لە بنەماڵەیەکی‌ خوێندەوار لە شاری‌ بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە تەمەنی‌ ٦ ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن. سەرەتا لە لای‌ باوکی‌ و دواتر لە لای‌ مامۆستا مەلا ئەحمەدی‌ فەوزی‌ و مەلا ئەحمەدی‌ تورجانی‌ زادە خوێندویەتی‌. پاش چەند ساڵ‌ خوێندن بۆتە فەرمانداری‌ شاری‌ مھاباد. زۆربەی‌ لایەنەکانی‌ ژیانی‌ ئەم بلیمەتە شاراوەن. جۆری‌ ژیانی‌ تایبەتی‌ و سیاسی‌ و کاری‌ نھێنی‌ و دەیان ساڵ‌ راوەدوونران و ئاوارەیی‌ و سەرەنجامیش گیران و کوژران پەردەیەکی‌ نادیاریان بەسەردا کشاوە. حەسەنی‌ قزڵجی‌ یەکێک بووە لەو پیاوانەی‌ رۆڵێکی‌ رووناکبیری‌ و رامیاری‌ باشیان بووە لە کۆماری‌ کوردستان بە سەرۆکایەتی‌ قازی‌ محەممەد. لە ھەڕەتی‌ لاوەتی‌ دا بە ناوی‌ نھێنی‌ (ژیر) پەیوەندی‌ دەکا بە کۆمەڵەی‌ ژیانەوەی‌ کوردستانەوە و لە گەڵ‌ چەند کەسی‌ ئازادیخواز و روناکبیری‌ تردا.

    تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

    دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.


    Show more Show less
    13 mins