Episodios

  • میخا ٧: ١٨ - ٢٠
    Jan 13 2026

    میخا ٧: ١٨ - ٢٠

    • 18کێ خودایەکی وەک تۆیە،
    • کە لە تاوان دەبوورێت و
    • لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟
    • هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت،
    • چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت.
    • 19دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە،
    • تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە و
    • هەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا.
    • 20دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت،
    • خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم،
    • ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خوارد
    • هەروەک ڕۆژگاری کۆن.

    Más Menos
    20 m
  • میخا ٧: ٦ - ١٧
    Jan 12 2026

    میخا ٧: ٦ - ١٧

    • 6چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات،
    • کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە،
    • بووک لە خەسووی؛
    • دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.
    • 7بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت،
    • چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم،
    • خودام گوێم لێ دەگرێت.
    • 8ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت!
    • چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە،
    • ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم،
    • یەزدان ڕووناکییە بۆم.
    • 9لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد،
    • بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم،
    • هەتا بەرگری لە داواکەم دەکات و
    • مافی من دێتە دی.
    • دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی،
    • ڕاستودروستی ئەو دەبینم.
    • 10ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات و
    • شەرمەزاری دایدەپۆشێت،
    • ئەوەی پێی دەگوتم:
    • «کوا یەزدانی پەروەردگارت؟»
    • چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن،
    • تەنانەت ئێستاش دەشێلرێت
    • وەک قوڕی شەقامەکان.
    • 11ڕۆژی بنیادنانی دیوارەکانت دێت،
    • ڕۆژی فراوانکردنی سنوورەکانت.
    • 12لەو ڕۆژەدا خەڵک دێنە لات،
    • لەلای ئاشور و لە شارەکانی میسرەوە،
    • تەنانەت لە میسرەوە هەتا فورات
    • لە دەریاوە بۆ دەریا و
    • لە چیاوە بۆ چیا.
    • 13زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت،
    • بەهۆی کردەوەکانیان.
    • 14بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکە،
    • مێگەلی میراتەکەت،
    • ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیە
    • لە ناوەڕاستی ڕەزەکان.
    • با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێن
    • وەک ڕۆژگاری کۆن.
    • 15«وەک ڕۆژانی هاتنەدەرەوەت لە خاکی میسر،
    • کاری سەرسوڕهێنەریان نیشان دەدەم.»
    • 16نەتەوەکان تەماشا دەکەن و شەرمەزار دەبن،
    • سەرباری هەموو پاڵەوانییەتییەکەیان.
    • دەست دەخەنە سەر دەمیان
    • گوێیان کەڕ دەبێت.
    • 17وەک مار خۆڵ دەلێسنەوە،
    • وەک خشۆکەکانی زەوی.
    • بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە،
    • بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان دێن و دەتۆقن،
    • لە تۆ دەترسن.

    Más Menos
    21 m
  • میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥
    Jan 11 2026

    میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥

    • 16چونکە فەرزەکانی عۆمری و
    • هەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە و
    • ڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.
    • لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم و
    • دانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی و
    • تانە و تەشەری نەتەوەکان.»

    میخا ٧

    • 1قوڕبەسەرم!
    • وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت،
    • وەک چنینەوەی ڕەزەمێو.
    • نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە،
    • نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات.
    • 2خواناس لە خاک لەناوچوو،
    • کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە.
    • هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە،
    • هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات.
    • 3بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن،
    • میر داوای دیاری دەکات،
    • دادوەر بەرتیل وەردەگرێت،
    • بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکات
    • پێکەوە دەیڕێسن.
    • 4چاکترینیان وەک وشترالووکە و
    • ڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە.
    • ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات،
    • ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.
    • ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە.
    • 5متمانە بە برادەر مەکە و
    • پشت بە دۆست مەبەستە.
    • نهێنیت بپارێزە
    • تەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە،


    Más Menos
    23 m
  • میخا ٦: ٨ - ١٥
    Jan 10 2026

    میخا ٦: ٨ - ١٥

    • 8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و
    • داوای چیت لێدەکات:
    • دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و
    • بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.
    • 9ئەگەر ئێوە دانان لە ناوی خودا بترسن!
    • دەنگی یەزدان بانگەواز بۆ شارەکە دەکات:
    • «ئەی گەل و ئەوانەی لە شار کۆدەبنەوە، گوێ بگرن!
    • 10ئەی ماڵی خراپەکار، ئایا هێشتا گەنجینەی داهاتی ناڕەواییتان لەبیر دەکەم؟
    • ئایا ئێفەی ناتەواو کە نەفرەت لێکراوە لەیادی دەکەم؟
    • 11ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم،
    • ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟
    • 12دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن،
    • دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن و
    • بە زمانیان فێڵ دەکەن.
    • 13لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم،
    • لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم.
    • 14ئێوە دەخۆن و تێر نابن،
    • گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت.
    • ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە،
    • چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر.
    • 15ئێوە دەچێنن و نادورنەوە،
    • زەیتوون دەگوشن و بە ڕۆنەکەی خۆتان چەور ناکەن،
    • ترێ دەگوشن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە،

    Más Menos
    22 m
  • میخا ٦: ٦ - ٨
    Jan 9 2026

    میخا ٦: ٦ - ٨

    • 6بە چی بچمە بەردەمی یەزدان و
    • بۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟
    • ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی،
    • بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟
    • 7ئایا یەزدان بە هەزاران بەران و
    • بە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟
    • ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم،
    • بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟
    • 8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و
    • داوای چیت لێدەکات:
    • دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و
    • بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.

    Más Menos
    21 m
  • میخا ٦: ١ - ٥
    Jan 8 2026

    میخا ٦: ١ - ٥

    • 1گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت:
    • «هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە،
    • با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت.
    • 2«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن،
    • ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن!
    • چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی،
    • داواکەی لە دژی ئیسرائیلە.
    • 3«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟
    • بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە!
    • 4من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت،
    • لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە.
    • من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات،
    • هەروەها هارون و مریەمیش.
    • 5ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادت
    • بالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا و
    • بەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە.
    • گەشتەکەت لە شەتیمەوە هەتا گلگال بهێنەرەوە یادت،
    • تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.»

    Más Menos
    23 m
  • میخا ٥: ٣ - ١٥
    Jan 7 2026

    میخا ٥: ٣ - ١٥

    • 3لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکات
    • هەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،
    • پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوە
    • بۆ لای نەوەی ئیسرائیل.
    • 4جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکات
    • بە هێزی یەزدان،
    • بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.
    • جا بە ئاسوودەیی دەژین،
    • چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی.
    • 5ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،
    • کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان و
    • پێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.
    • حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،
    • لەگەڵ هەشت میر.
    • 6بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن و
    • خاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.
    • بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،
    • کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان و
    • کاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.
    • 7پاشماوەی یاقوب لەنێو چەندین گەل دەبێت،
    • وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،
    • وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،
    • ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات و
    • بۆ ئادەمیزاد ناوەستێت.
    • 8پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،
    • لەنێو چەندین گەل،
    • وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،
    • وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،
    • ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،
    • کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات.
    • 9دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت و
    • هەموو دوژمنەکانت لەناودەچن.
    • 10یەزدان دەفەرموێت:
    • «لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم و
    • گالیسکەکانت تێک دەشکێنم.
    • 11شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم و
    • هەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.
    • 12ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم و
    • لەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت.
    • 13بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم و
    • لەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت لە ناوەڕاستت،
    • ئیتر کڕنۆش نابەیت
    • بۆ دەستکردی دەستەکانت.
    • 14ستوونە ئەشێراکانت لەنێوتدا هەڵدەکێشم و
    • شارەکانت وێران دەکەم.
    • 15بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوە
    • لەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»

    Más Menos
    22 m
  • میخا ٥: ١ - ٢
    Jan 6 2026

    میخا ٥: ١ - ٢

    • 1ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە،
    • چونکە گەمارۆ دراوین.
    • بە گۆچان لە ڕوومەتی
    • ڕابەری ئیسرائیل دەدەن.
    • 2«بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی ئەفراتە،
    • هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی یەهودا بچووکیت،
    • بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێت
    • ئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل،
    • ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە،
    • لە ئەزەلەوەیە.»

    Más Menos
    22 m
adbl_web_global_use_to_activate_DT_webcro_1694_expandible_banner_T1