گەنجینەکانی دانایی Podcast Por Dr. J. Vernon McGee arte de portada

گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

De: Dr. J. Vernon McGee
Escúchala gratis

OFERTA POR TIEMPO LIMITADO | Obtén 3 meses por US$0.99 al mes

$14.95/mes despues- se aplican términos.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.Copyright 2026 Dr. J. Vernon McGee Cristianismo Espiritualidad Ministerio y Evangelismo
Episodios
  • میخا ٧: ١٨ - ٢٠
    Jan 13 2026

    میخا ٧: ١٨ - ٢٠

    • 18کێ خودایەکی وەک تۆیە،
    • کە لە تاوان دەبوورێت و
    • لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟
    • هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت،
    • چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت.
    • 19دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە،
    • تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە و
    • هەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا.
    • 20دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت،
    • خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم،
    • ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خوارد
    • هەروەک ڕۆژگاری کۆن.

    Más Menos
    20 m
  • میخا ٧: ٦ - ١٧
    Jan 12 2026

    میخا ٧: ٦ - ١٧

    • 6چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات،
    • کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە،
    • بووک لە خەسووی؛
    • دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.
    • 7بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت،
    • چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم،
    • خودام گوێم لێ دەگرێت.
    • 8ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت!
    • چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە،
    • ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم،
    • یەزدان ڕووناکییە بۆم.
    • 9لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد،
    • بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم،
    • هەتا بەرگری لە داواکەم دەکات و
    • مافی من دێتە دی.
    • دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی،
    • ڕاستودروستی ئەو دەبینم.
    • 10ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات و
    • شەرمەزاری دایدەپۆشێت،
    • ئەوەی پێی دەگوتم:
    • «کوا یەزدانی پەروەردگارت؟»
    • چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن،
    • تەنانەت ئێستاش دەشێلرێت
    • وەک قوڕی شەقامەکان.
    • 11ڕۆژی بنیادنانی دیوارەکانت دێت،
    • ڕۆژی فراوانکردنی سنوورەکانت.
    • 12لەو ڕۆژەدا خەڵک دێنە لات،
    • لەلای ئاشور و لە شارەکانی میسرەوە،
    • تەنانەت لە میسرەوە هەتا فورات
    • لە دەریاوە بۆ دەریا و
    • لە چیاوە بۆ چیا.
    • 13زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت،
    • بەهۆی کردەوەکانیان.
    • 14بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکە،
    • مێگەلی میراتەکەت،
    • ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیە
    • لە ناوەڕاستی ڕەزەکان.
    • با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێن
    • وەک ڕۆژگاری کۆن.
    • 15«وەک ڕۆژانی هاتنەدەرەوەت لە خاکی میسر،
    • کاری سەرسوڕهێنەریان نیشان دەدەم.»
    • 16نەتەوەکان تەماشا دەکەن و شەرمەزار دەبن،
    • سەرباری هەموو پاڵەوانییەتییەکەیان.
    • دەست دەخەنە سەر دەمیان
    • گوێیان کەڕ دەبێت.
    • 17وەک مار خۆڵ دەلێسنەوە،
    • وەک خشۆکەکانی زەوی.
    • بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە،
    • بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان دێن و دەتۆقن،
    • لە تۆ دەترسن.

    Más Menos
    21 m
  • میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥
    Jan 11 2026

    میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥

    • 16چونکە فەرزەکانی عۆمری و
    • هەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە و
    • ڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.
    • لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم و
    • دانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی و
    • تانە و تەشەری نەتەوەکان.»

    میخا ٧

    • 1قوڕبەسەرم!
    • وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت،
    • وەک چنینەوەی ڕەزەمێو.
    • نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە،
    • نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات.
    • 2خواناس لە خاک لەناوچوو،
    • کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە.
    • هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە،
    • هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات.
    • 3بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن،
    • میر داوای دیاری دەکات،
    • دادوەر بەرتیل وەردەگرێت،
    • بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکات
    • پێکەوە دەیڕێسن.
    • 4چاکترینیان وەک وشترالووکە و
    • ڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە.
    • ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات،
    • ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.
    • ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە.
    • 5متمانە بە برادەر مەکە و
    • پشت بە دۆست مەبەستە.
    • نهێنیت بپارێزە
    • تەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە،


    Más Menos
    23 m
Todavía no hay opiniones