• شینه‌كانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨

  • Apr 21 2025
  • Duración: 23 m
  • Podcast

شینه‌كانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨

  • Resumen

  • شینه‌كانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨1چۆن ئەم شارە بەجێهێڵراوە،ئەوەی پڕبوو لە خەڵک!چۆن وەک بێوەژنی لێهات،ئەوەی لەناو نەتەوەکان مەزن بوو!ئەوەی لەنێو هەرێمەکان شاژن بووئێستا بووەتە کەنیزە!2بە شەو بەکوڵ دەگریێت،فرمێسکی لەسەر گۆناکانییەتی.لەناو هەموو دۆستانیکەس نییە دڵنەوایی بکات.هەموو دڵدارانی ناپاکییان لەگەڵ کرد،بوون بە دوژمنی.3لەدوای زەلیلی و کۆیلایەتی سەخت،یەهودا ڕاپێچ کرا،لەنێو نەتەوەکان نیشتەجێ دەبێت،شوێنی ئارام نابینێتەوە.ئەوانەی ڕاوی دەنێنلە ناوەڕاستی تەنگانەدا پێی دەگەن.4ئەو ڕێگایانەی بەرەو سییۆنن شین دەگێڕن،لەبەر ئەوەی کەس بۆ جەژنەکان نایەت.هەموو دەروازەکانی چۆڵ دەکرێن،کاهینەکانی دەناڵێنن،پاکیزەکانی خەمبارن،ئەویش تاڵی دەچێژێت.5ناحەزەکانی بوونە بە گەورەی ئەو،دوژمنەکانی سەرکەوتوون،چونکە یەزدان خەمباری کرد،لەبەر زۆری گوناهەکانیمنداڵەکانی بەرەو خاکی غەریبی بردران،دوژمنەکانیان ڕاپێچیان کردن.6سییۆنی کچهەموو جوانییەکەی ڕۆیشت.میرەکانی وەک ئاسکیان لێهاتووەلەوەڕگایان دەست ناکەوێت،بە بێهێزی دەڕۆنلەبەردەم ئەوانەی ڕاویان دەنێن.7لە ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانی،ئۆرشەلیم هەموو خۆشییەکانی خۆی بەبیر هاتەوە،کە لە دێرزەمانەوە بوون.کاتێک گەلەکەی کەوتنە دەستی دوژمن،کەس نەبوو بە هانایەوە بێت.دوژمنان تەماشایان کرد،بە ڕووخانەکەی پێکەنین.8ئۆرشەلیم بە تەواوی گوناهی کردلەبەر ئەوە گڵاو بوو.هەموو ئەوانەی ڕێزیان لێی دەگرت سووکایەتی پێ دەکەن،چونکە ڕووتی ئەویان بینی.ئەویش دەناڵێنێتبەرەو دواوە ڕوو وەردەگێڕێت.9گڵاوییەکەی بە دامێنییەوە بوو،بیری لە چارەنووسی خۆی نەکردەوە.کەوتنەکەی سامناک بوو،کەس نەبوو دڵنەوایی بکات.«ئەی یەزدان، تەماشای زەلیلیم بکە،چونکە دوژمن سەرکەوت.»10دوژمن دەستی درێژکردووەبۆ سەر هەموو گەنجینەکانی،نەتەوەکانی بینیهاتنە ناو پیرۆزگاکەیەوە،ئەوانەی تۆ فەرمانت دانەیێنە ناو کۆمەڵەکەی تۆوە.11سەراپای خەڵکەکەی دەناڵێنن وبەدوای ناندا دەگەڕێن،گەنجینەکانی خۆیان بە خواردن دەدەنبۆ ئەوەی گیانیان بەبەردا بێتەوە.«ئەی یەزدان، تەماشا بکە و ببینە،چونکە سووک بووم.»12«ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن.هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من،ئەوەی کە تووشی منی کرد،ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام،لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی.13«لە سەرەوە ئاگری نارد،بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند،تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوەمنی بەرەو پاش گەڕاندەوە.منی وێران کرد،داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ.14«گوناهەکانم وەک نیر خرانە سەرم،بە دەستەکانی ئەو هۆنرانەوە.گوناهەکانم خرانە سەر ملم وخودا هێزی لێ بڕیم.پەروەردگار منی ڕادەستی کەسانێک کردکە ناتوانم بەرەنگاریان ببمەوە.15«پەروەردگار هەموو پاڵەوانەکانی ڕەتکردەوەکە لەناو مندا بوون.لەشکرێکی لە دژی من بانگکردبۆ تێکشکاندنی گەنجەکانم.پەروەردگار یەهودای کچە پاکیزەیلەناو گوشەر پڵیشاندەوە.16«لەسەر ئەمەیە من دەگریێم،چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،ئەوەی دڵنەواییم دەکات لێم دوور کەوتووەتەوە،کەس نییە گیان ببوژێنێتەوە.کوڕەکانم وێران بوون،لەبەر ئەوەی دوژمن زاڵ بوو.»17سییۆن دەستەکانی پان دەکاتەوە،بەڵام کەس نییە دڵنەوایی بکات.یەزدان فەرمانی دا لە دژی یاقوبکە دراوسێکانی ...
    Más Menos
adbl_web_global_use_to_activate_webcro768_stickypopup

Lo que los oyentes dicen sobre شینه‌كانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨

Calificaciones medias de los clientes

Reseñas - Selecciona las pestañas a continuación para cambiar el origen de las reseñas.