• شینه‌كانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤

  • Apr 22 2025
  • Duración: 22 m
  • Podcast

شینه‌كانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤

  • Resumen

  • شینه‌كانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤19«هاوارم بردە لای هاوپەیمانەکانم،بەڵام هەڵیانخەڵەتاندم.کاهین و پیرەکانملە شاردا لەناوچوونلەو کاتەی بەدوای خۆراکدا دەگەڕانبۆ ئەوەی لە ژیانیان بەردەوام بن.20«ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام!دڵم توندە،من لە ناخەوە پەستم،چونکە زۆر یاخی بووم.لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە،لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە.21«خەڵک ناڵەی منیان بیست،بەڵام کەس نییە دڵنەواییم بکات.هەموو دوژمنەکانم بەڵای منیان بیست،دڵخۆش بوون بەوەی تۆ بە منت کردووە.خۆزگە ئەو ڕۆژەت بەسەردەهێنان کە باست کرد،ئینجا وەک منیان لێدێت.22«با هەموو خراپەکانیان بێنە بەردەمت،وایان بەسەربهێنەوەک ئەوی بەسەر منت هێنالەسەر هەموو گوناهەکانم.زۆر دەناڵێنم ودڵم لاواز بووە.»شینه‌كانی ئیرمیا ٢1چۆن پەروەردگار سییۆنی کچی داپۆشیبە هەوری تووڕەییەکەی!لە ئاسمانەوە شکۆی ئیسرائیلی فڕێدابۆ سەر زەوی،لە ڕۆژی تووڕەییداتەختەپێی خۆی بەبیر نەهێنایەوە.2پەروەردگار بەزەیی نەهاتەوە،هەموو نشینگەکانی یاقوبی هەڵلووشی،بە تووڕەیی خۆیقەڵاکانی یەهودای کچی ڕووخاند.پاشایەتی و میرەکانی زەلیل کرددایگرتنە سەر زەوی.3بە گڕی تووڕەیی خۆی بڕییەوەهەموو هێزی ئیسرائیل.دەستی ڕاستی بەرەو دواوە کێشایەوەلەبەردەم دوژمن.ئاگرێکی بەتینی لەناو یاقوبدا داگیرساند،هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.4وەک دوژمنێک کەوانەکەی خۆی ڕاکێشا،دەستی ڕاستی ئامادە کرد.وەک ناحەز لەناوی بردهەموو ئەوەی چاو ئارەزووی دەکرد.لەناو چادرەکەی سییۆنی کچتووڕەیی خۆی وەک ئاگر ڕشت.5پەروەردگار وەک دوژمنی لێهات،ئیسرائیلی هەڵلووشی.هەموو کۆشکەکانی ئەوی هەڵلووشی،قەڵاکانی ڕووخاند.شیوەن و ماتەمی زۆر کردبۆ یەهودای کچ.6کەپرەکەی تێکدا، وەک باخچەیەک نەما،شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕووخاند.یەزدان وای کرد سییۆن لەبیری بچێتەوەڕۆژی شەممە و جەژنەکان.بە تووڕەیی خۆیپاشا و کاهینی ڕەتکردەوە.7پەروەردگار قوربانگاکەی خۆی ڕەتکردەوە،وازی لە پیرۆزگاکەی خۆشی هێنا.دیواری کۆشکەکانیڕادەستی دوژمنەکانی کرد.لەناو ماڵی یەزدان دەنگیان هەڵبڕیوەک لە ڕۆژی جەژندا.8شووراکانی سییۆنی کچیەزدان مەبەستی بوو بیڕووخێنێت.بە گوریس پێوای ودەستی لە وێرانکردنی نەگێڕایەوە.سەنگەر و دیواری هێنایە گریان وپێکەوە ڕووخان.9دەروازەکانی نوقومی زەوی بوون،شمشیرەکانی لەناوبرد و شکاندی.پاشا و میرەکانی بۆ نێو گەلان ڕاپێچ کراون،فێرکردنی موسا نەماوە،هەروەها پێغەمبەرەکانیشیهیچ بینینێکیان لەلایەن یەزدانەوە بۆ ئاشکرا نەکراوە.10پیرەکانی شاری سییۆنبە کپی لەسەر زەوی دادەنیشن،خۆڵ بەسەر سەریاندا دەکەن،جلوبەرگی گوش لەبەر دەکەن.پاکیزەکانی ئۆرشەلیمسەریان دادەنەوێنن.11چاوەکانم ماندووبوون لە فرمێسک ڕشتن،دڵم توندە،جەرگ بڕاوملەبەر ئەوەی گەلەکەم وێران بوو،لەبەر بوورانەوەی منداڵان و شیرەخۆرانلەناو گۆڕەپانەکانی شاردا.12بە دایکیان دەڵێن:«کوا نان و ئاو؟»کاتێک وەک بریندارلەناو گۆڕەپانەکانی شاردا دەبوورێنەوە،کاتێک ڕۆحیان دەردەچێتلەناو باوەشی دایکیان.13چیت پێ بڵێم؟ئەی ئۆرشەلیمی کچ،بە چیت بچووێنم؟بە چی بەراوردت بکەم،بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە،ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟وێران بوونت وەک دەریا قووڵە.کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟14بینینی خودایی بۆ پێغەمبەرەکانتدرۆ و فریودەر بوو،تاوانی تۆیان ...
    Más Menos
adbl_web_global_use_to_activate_webcro768_stickypopup

Lo que los oyentes dicen sobre شینه‌كانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤

Calificaciones medias de los clientes

Reseñas - Selecciona las pestañas a continuación para cambiar el origen de las reseñas.