• ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤

  • Apr 20 2025
  • Duración: 22 m
  • Podcast

ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤

  • Resumen

  • ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤23بۆ دیمەشق:«حەمات و ئەرپاد شەرمەزار بوون،چونکە هەواڵێکی خراپیان بیست،لە ترسان توانەوە،وەک دەریا شڵەژاون و ئارام نابنەوە.24دیمەشق هێزی لەبەر بڕا،ڕووی وەرگێڕا بۆ هەڵاتن،شڵەژا و تانگەتاو بوووەک ژنی ژانگرتوو.25چۆن واز لە شارە بەناوبانگەکە نەهێنرا،ئەو شارۆچکەیەی کە شوێنی شادی من بوو!26بێگومان لەو ڕۆژەدا، لاوەکانی لەناو شەقامەکان دەکوژرێن،هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.27«ئاگرێک لە دیواری دیمەشق بەردەدەم،قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات.»28بۆ قێدار و شانشینەکانی حاچۆر، ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لێیدا:یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەی بابلییەکان، هەستن هێرش ببەن بۆ قێدار،خەڵکی ڕۆژهەڵات تەفروتونا بکەن.29ڕەشماڵ و مەڕەکانیان دەبردرێن،خێوەت و هەموو قاپوقاچاغەکانیان ووشترەکانیان دەهێنرێن.بانگیان بکەن:”لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!“»30یەزدان دەفەرموێت: «ڕابکەن و دوور هەڵێن!ئەی دانیشتووانی حاچۆر، لە ئەشکەوتە قووڵەکان نیشتەجێ بن.نەبوخودنەسری پاشای بابل لە دژی ئێوە ڕاوێژی کردووە،لە دژی ئێوە پیلانی داناوە.31«هەستن هێرش ببەنە سەر نەتەوەیەکی ئاسوودە،بە پشت ئەستوورییەوە نیشتەجێیە.ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.نە دەرگا و نە شمشیرەی هەیە،بە تەنهایی نیشتەجێیە.32وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن وماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت.بە هەموو بایەکقژبڕاوەکان شەن دەکەم،لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.33«حاچۆر بۆ هەتاهەتایەدەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی.هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت،هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.»34ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە لە سەرەتای پاشایەتییەکەی سدقیای پاشای یەهودا بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، سەبارەت بە ئیلام، پێی فەرموو:35یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من کەوانی ئیلام دەشکێنم،کە سەرچاوەی هێزیانە.36چوار با لە هەر چوار لای ئاسمانەوە،بەسەر ئیلامدا دەهێنم،بەم چوار بایە شەنیان دەکەم،هەتا نەتەوە نەبێتکە دوورخراوەکانی ئیلامی بۆ نەچوو بێت.37ئیلامییەکان لەبەردەم دوژمنانیان دەتۆقێنم،لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ بیانکوژن،بەڵایان بەسەردەهێنم،گڕی تووڕەییم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«بە شمشێر ڕاویان دەنێمهەتا کۆتاییان دەهێنم.38تەختی خۆم لە ئیلام دادەنێم ولەوێ پاشا و پیاوە گەورەکانی لەناودەبەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.39«بەڵام لە ئاییندەدا،ڕاپێچکراوەکانی ئیلام دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٥٠1ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان سەبارەت بە بابل و خاکی بابلییەکان لە ڕێگەی یەرمیای پێغەمبەرەوە فەرمووی:2«لەنێو نەتەوەکان جاڕبدەن و ڕایبگەیەنن،ئاڵا بەرز بکەنەوە و ڕابگەیەنن،هیچ مەشارنەوە، بڵێن،”بابل دەگیرێت،بێل شەرمەزار دەبێت،مەرۆداخ وردوخاش دەبێت.پەیکەرەکانی شەرمەزار وبتەکانی وردوخاش دەبن!“3نەتەوەیەک لە باکوورەوە دێتە سەری،خاکەکەی وێران دەکات،ئاوەدانی تێدا نابێت،لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ هەڵدێن.»4یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژانە و لەو سەردەمە،نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پێکەوە دێن،بەدەم ڕێگاوە دەگریێن و ڕوو لە یەزدان دەکەن، خودای خۆیان.5پرسیاری ڕێگای سییۆن دەکەن وڕووی تێ دەکەن.دێنەوە و بە پەیمانێکی ...
    Más Menos
adbl_web_global_use_to_activate_webcro768_stickypopup

Lo que los oyentes dicen sobre ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤

Calificaciones medias de los clientes

Reseñas - Selecciona las pestañas a continuación para cambiar el origen de las reseñas.