نالی | شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم Podcast Por  arte de portada

نالی | شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم

نالی | شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم

Escúchala gratis

Ver detalles del espectáculo
Kurdish Poem by Salman Jaff شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم Sound by Salman Jaff

شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم

مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم

لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم

بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم

هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون

وا تێمەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم

گەردەن کەچی تۆم بێکەشش و ڕست و قەلادە

وا زەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم

وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی

ببوایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم

باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم

بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم

هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و، ڕەقیبیش

دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم!

گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ

یەعنی وەرە نالی کە منیش دادڕەسێکم!

Todavía no hay opiniones